لە ئامێدی پێنج كەس بوونە قوربانی

:: PM:08:41:12/06/2018 ‌
بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ لە شارەدێی چەمانكێی سەر بە شارۆكەی ئامێدی پێنج كەس بوونە قوربانی.

ئازاد تەها بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی دهۆك بە "وشە"ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم 12ی حوزەیران، بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ لە سنوری شارەدێی چەمانكێ سەر بە شارۆكەی ئامێدی پێنج كەس بوونەتە قوربانی.

زیاتر گوتی، ڕووداوەكە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری تۆیۆتا و هۆندا روویداوە لە نزیك گوندی مێسا و یەكێك لە قوربانیان گیانی لەدەستداوە و چواری تر بریندار بوون.

بەپێی ئامارەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی دهۆك لە ماوەی 27 رۆژی مانگی رەمەزان لە سنووری پارێزگای دهۆك 135 رووداوی هاتوچۆ روویداوە و بەوهۆیەشەوە 15 كەس گیانیان لەدەستداوە و 58 كەسی تریش برینداربوون.

ئامێدی/ نەوزاد هلۆری



وشە - سه‌رخێڵ هاشم