مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی مووچەی بڵاو كردەوە و بەپێی خشتەكەیش سبەی مووچەی دەزگا تەناهییەكان دابەش دەكرێت.

سبەی چوارشەم 13ی حوزەیران، بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچە كە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاو كراوەتەوە سبەی مووچەم ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.

- ئەنجوومەنی ئاسایش.
- وەزارەتی ناوخۆ.
- دەزگای ئاسایش.
- پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن.
- خانەنشینی پێشمەرگە.

لەگەڵ ئەوەی خشتەكە تا كۆتای ئەم هەفتەیە پێشتر ڕاگەیەنرابوو، بەڵام دوێنی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان خشتەیەكی تری دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند كە بەپێی خشتەكە تا جەژن تەواوی وەزارەتەكان و پێشمەرگە و هێزە تەناهییەكان و خانەنشینان مووچە وەردەگرن.

ئەمە دەبێتە سێیەم مانگ كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی كەم كردووەتەوە، هاوكات ڕێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاندبوو، ئەگەر پڕۆژەی چاكسازی لە مووچە و ئیمتیازی خانەنشینی لە پەرلەمانی كوردستان پەسەند بكرێت، دەتوانرێت بە تەواوی سیستەمی پاشەكەوتی مووچە بەكۆتا بێت.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم


PM:08:53:12/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 5556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌