یه‌كێك له ڕووه‌كه به‌سووده‌كان بۆ ته‌ندروستی جه‌سته ڕووهكی په‌ڵپینه‌یه، چونكه ئه‌م رووه‌كه ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده خۆراكییه‌كان و ماده ریشاڵییه‌كان كه له نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان ده‌تپاریزێت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی په‌ڵپینه ده‌كات و ده‌ڵێت، توێژینه‌وه نوێكان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه ڕووهكی په‌ڵپینه زۆر به‌سووده بۆ جه‌سته، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره ڕووه‌كه ڕێژه‌یه‌كی زۆری له ئۆمێگا سێی تێدایه، هه‌روه‌ها ڕێژه‌یه‌كی زۆری له ماده‌ی ئاسن و كالیسیۆم تێدایه، كه به‌سووده بۆ ته‌ندروستی ئێسك و ددانه‌كان و ڕێگری كردن له هه‌ستی ماندووێتی و باشتركردنی باری ته‌ندروستی جه‌سته، بۆیه لێره‌دا باس له چه‌ند سوودێكی ئه‌م ڕووه‌كه ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م – ته‌ندروستی دڵ به جێگیری ده‌هێڵێته‌وه: یه‌كێك له سووه‌كانی خواردنی په‌ڵپینه ئه‌وه‌یه كه دڵ ده‌پارێزێت له نه‌خۆشی له رێگه‌ی باشتركردنی ئاستی لێدانه‌كانی دڵ، هه‌روه‌ها به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر ماده‌ی ئۆمێگا سێ له په‌ڵپینه‌دا به‌سووده بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی كۆلستڕۆڵی خراپ كه به LDL ناسراوه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات خوێن به‌ناو لووله‌كانی خوێندا به‌شێوازێكی ئاسایی هاتووچۆ بكات و دڵ پارێزراوبێت و تووشی هیج كێشه‌یه‌ك نه‌بێت.
دووه‌م – په‌ڵپینه توانای بینین باشتر ده‌كات: پزیشكان ده‌ڵێن به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م رووه‌كه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین A و دژه ئۆكسانه‌كانی بێتا كارۆتین بینایی چاوه‌كان باشتر ده‌كات و ناهێڵێت ئاستی بینایی چاوه‌كان كه‌م بێته‌وه، بۆیه پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه گرینگی به خواردنی په‌ڵپینه بده‌ین، چونكه زۆر به‌سووده بۆ چاوه‌كانمان و بیناییان.