ئێران له‌سه‌ر دیداری تره‌مپ و كیم جۆنگ ئۆن هاته‌ ده‌نگ


كۆماری ئیسلامیی ئێران هۆشداری ده‌داته‌ كیم جۆنگ ئۆن سه‌رۆكی كۆریای باكور به‌وه‌ی تره‌مپ جێی متمانه‌ نییه‌ و ده‌كرێت له‌ هه‌ر كاتێك بێت په‌شیمان ببێته‌وه‌ له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌.

دوێنێ سێشه‌م دوای چه‌ند مانگ چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی نێوان كیم جۆنگ ئۆن و تره‌مپ ئه‌نجام درا و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر وازهێنانی پیۆنگیانگ له‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش ئێران ئاگه‌داری سه‌رۆكی پیۆنگیانگ ده‌كاته‌وه‌ به‌وه‌ی له‌ هه‌ر كاتێكدا بێت تره‌مپ پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌ و هه‌روه‌ها جێی متمانه‌ نییه‌. 

ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، محه‌مه‌د به‌قار گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئێران ڕای گه‌یاند، ئێمه‌ تێناگه‌ین چۆن كیم جۆنگ ئۆن گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كه‌سێكی وه‌ها ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دڵنیا نیت له‌وه‌ی دوای چه‌ند سه‌عاتێكی تر پاشگه‌ز نابێته‌وه‌ و هه‌رگیز جێی متمانه‌ نییه‌.

زیاتر گوتی، ئه‌م پیاوه‌ ناتوانێت نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا بكات، به‌ دڵنیایییه‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌نگ به‌ده‌ست ناهێنێت.

تاران شاره‌زایی له‌ سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپ په‌یدا كردووه‌، دوای بڕیاره‌كه‌ی بۆ ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكا له‌ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران هۆشداری ده‌داته‌ كۆریای باكور و له‌باره‌ی بڕیاره‌ له‌ناكاوه‌كانی تره‌مپ ئاگاداریان ده‌كاته‌وه‌.


وشە - په‌یام محه‌مه‌د


AM:11:10:13/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌