ڕژێمی ئەسەد داوایەك لە بەغدا دەكات

:: AM:11:17:13/06/2018 ‌


دوای دەستگرتنەوە بەسەر بوكەمال، حكوومەتی سووریا داوا لە حكوومەتی عێراق دەكات رەزامەندی بدات لەسەر كردنەوەی دەروازەی بوكەمال – قائیم.

ئیبراهیم جەعفەری وەزیر دەرەوەی عێراق ئاشكرای كرد كە نامەیەكی فەرمی لەلایەن هاوتا سوورییەكەی وەلید موعەلیم بەدەست گەیشتووە لەبارەی كردنەوەی دەروازەی بوكەمال.

جەعفەری ئاماژەی بەوەش دا كە سوورییەكان داوای كردنەوەی دەروازەی بوكەمال بە رووی عێراق دەكەن. گوتی "هەوڵەكان چڕ كراونەتەوە لەلایەن هەردوولاوە بۆ كردنەوەی دەروازەكە".

دەروازەی بوكەمال، دەكەوێتە شاری بوكەمالی سووری لەسەر سنووری عێراق لە پارێزگای ئەنبار كە لە دیوی عێراق پێی دەڵێن دەروازەی قائیم كە دەكەوێتە شارۆكەی قائیمی سەر سنوور، دوای داگیركردنی بوكەمال لەلایەن داعش لە 2014 ئەو دەروازەیە داخرا، بەڵام دوای داگیركردنی قائیم لە دیوی عێراق لەلایەن داعشەوە، ئیتر بوو بە یەكێك لە گرنگترین مەمەڕە ئارامەكانی داعش كە هاتوچۆی پێدا بكات هاوشانی دەروازەی رەبیعە لە مووسڵ.

سەرچاوە/ RT



وشە - فه‌رمان سادق