چی وا ده‌كات قژتان هه‌ڵبوه‌رێ؟

:: AM:11:24:13/06/2018 ‌
فشار و بۆماوەیی دوو هۆكاری سەرەكین بۆ هەڵوەرینی قژ، بەڵام جیا لەوانە زۆر هۆكاری تریش هەن دەبنە هۆی وەرین و ڕووتانەوەی قژن،  بۆیە پێویستە هەمووان ئەو هۆكارانە بزانن و ئەنجامی نەدەن، چونكە بە پێوەستبوون پێیانەوە سەرەنجام تووشی قژ وەرین دەبن.

یەكەم: رێجیمی ناتەندروست، هەندێك رێجیم هەن، دەبنە هۆی هەڵوەرینی قژ، چونكە لەش پێكهاتەی خۆراكی تەواو وەرناگرێت،  بۆ ئەوەی چی كانزاو ڤیتامین هەیە لە خۆراكەكەدا بگات بە خانەو شانەكانی لەش، لە كاتی نەبوونی پێكهاتەی خۆراكی تەواو بۆ خانە و شانەكانی جەستە، چەندان گۆڕان بەسەر لەشدا دێت، گرنگترینیان هەڵوەرینی قژە.

دووەم: كەمی ئاسن، كەمبوونەوەی ئاسن لە پێكهاتە خۆراكییەكان، بەهۆی ریجێمی ناتەندروستەوە، دەبێتە هۆی كەمخوێنی و قژ وەرین.

سێیەم: بەكارهێنانی دەرمان، هەندێك دەرمان یان چارەسەری پزیشكی هەن دەبنە هۆی هەڵوەرینی قژ، ئەو دەرمانانەی دەبنە هۆی هەڵوەرینی قژ وەكو دەرمانی كەمخوێنی، دەرمانی دژە خەمۆكی، یان چارەسەركردن بە ماددەی كیمیایی.

چوارەم: نەخۆشی پێست، هەوكردنەكان و نەخۆشی پێست زیان بە بەشە جیاوازەكانی لەش دەگەیەنن، بە تایبەتی كەڕووی پێست یان نەخۆشی سەدەف، هۆكارێكن بۆ هەڵوەرینی قژ و ڕووتانەوەی سەر.



وشە - ئاوات ئازاد