نرخی زێڕ و دراو لە بازاڕەکانی کوردستان

:: AM:11:26:13/06/2018 ‌

 

ئەمڕۆ چوارشەم 13ی حوزەیران نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی دنیا هەر ئۆنسێکی بە هەزار  و 293دۆلار دەفرۆشرێت. كارزان وەفیق زیڕنگر و بریكاری كۆمپانیای krnb  بۆ "وشە" نرخی زێڕ لە بازاڕی هەولێری خستەڕوو كە بەم شێوەیەیە:

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 251 هەزار دینار

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 21: 220هەزار دینار

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 18:  190 هەزار دینار

 

پێویستە بگوترێت دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆڕسەی جیهانی و لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكە،  بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.

 

دیاریكردنی نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێر لەسەر بنەمای نرخی هەر ئۆنسێك زێڕ بە هەزار و 293دۆلار و نرخی 100 دۆلاریش بە 120  هەزار   و  700 دینار دەستنیشان كراوە.

 

نرخی دراو

 

نرخی دراو لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

 

100 دۆلاری ئەمەریكی: 120هەزار  و 700 دینار.

 

100 یۆرۆ:  141 هەزار   و  850  دینار.

 

100 پاو‌ند: 160 هەزار و 900  دینار

 

100 لیرەی توركی:  25  هەزار و 950  دینار.

100 هەزار تومەن:  19  هەزار  دینار

 

100 یۆرۆ: 117 دۆلار و 39 سەنت

 

100 پاوند: 133 دۆلار و 30 سەنت

 



وشە - سلێمان تاشان