"ئینشائەلڵا ئەمجارە میسی مۆندیال دەباتەوە"

:: AM:11:28:13/06/2018 ‌

ئەرتۆرۆ ڤیدالی یاریزانی چیلی و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی هیوای خواست ئەمجارە لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی جامی مۆندیالی 2018ی رووسیا لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی بەدەستبێنێ.

ڤیدال لە چاوپێكەوتنێك بۆ رۆژنامەی (ئاس)ی ئیسپانی رایگەیاند: ئینشائەلڵا ئەمساڵ ئەرجەنتین جامی مۆندیال دەباتەوە لەبەر خاتری میسی هەروەها لەبەر خاتری راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەكەمان خۆرخێ سامپاولی.

ڤیدال هیوای خواست هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیاش لە یارییەكانی مۆندیال ئاستێكی باش پێشكەش بكەن لەبەر خاتری هاوڕێكەی خامیس رۆدریگیز لە یانەی بایرن میونشن.

بەگوێرەی زانیارییە رۆژنامەوانییەكان، ئەگەر میسی ئەمساڵ بتوانێ لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین جامی مۆندیال بباتەوە، ئەوا بە یەكجاری واز لە یاریكردنی ناودەوڵەتی دێنێ، بەڵام بڕیارەكەی پەیوەستكردووە بە چارەنووسیان لە مۆندیالەوە.

میسی دوای لەدەستدانی جامی كوپا ئەمەیكا بەرامبەر هەڵبژاردەی چیلی لە ساڵی 2016، بڕیاری وازهێنای یەكجاری لە یاریی ناودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دابوو، بەڵام دواتر بەهۆی پاڵەپەستۆی جەماوە و بەرپرسانی وەرزشییەوە لە بڕیارەكەی پەشیمان بووەوە.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین كە لە مۆندیالی رابردوو دوای هەڵبژاردەی ئەڵمانیا پلەی دووەمی بەدەستهێنابوو، لە مۆندیالی ئەمساڵ لە كۆمەڵەی چوارەم لەتەك هەڵبژاردەكانی كڕواتیا، نێجیریا و ئایسلەندا یاریی دەكات.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م