ئەمڕۆ وڵاتی مێوانداری مۆندیالی 2026 ئاشكرا دەكرێ


ئەمرۆ چوارشەم ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای یەكەتیی تۆپی پێی ناودەوڵەتی (فیفا) لە شاری مۆسكۆی پایەتەختی رووسیا كۆبوونەوەی كۆنگرێسی فیفا ئەنجام دەدەن و تێیدا بڕیار لەسەر وڵاتی مێوانداری مۆندیالی 2026ی دەدەن.

وڵاتی مەغریب بۆ مێوانداریكردنی مۆندیالی 2026 ركابەری لەگەڵ پڕۆژەی هەرسێ وڵاتی پارزەوینی ئەمەریكا (ئەمەریكا، كەنەدا و مەكسیك) دەكات.

پێشبینی دەكرێ ئەركی مێوانداریكردنی پاڵەوانیەتییەكە بدرێ بە وڵاتی مەغریب، ئەو وڵاتە پێشتر 4 جاری تر داوای مێوانداریكردنی پاڵەوانیەتییەكەی كردبوو لە ساڵانی 1994، 1998، 2006 و 2010، بەڵام هەرچوارجار شكستی خواردبوو و مۆندیالی 1994 درابوو بە ئەمەریكا، مۆندیالی 1998 درابوو بە فڕەنسا، مۆندیالی 2006 درابوو بە ئەڵمانیا و مۆندیالی 2010 درابوو بە ئەفریقیای باشوور.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م


AM:11:44:13/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 238 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌