گواردیۆلا هاوكاری پێشكەش بە پەنابەران دەكات


جۆسیپ گواردیۆلا راهێنەری ئیسپانی و یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی بڕی 150 هەزار یۆرۆی پێشكەش بە رێكخراوێك كرد كە كاری تایبەتە بە هاوكاریكردنی پەنابەران.

(بڕواكتیفا ئۆبن ئەرمس) رێكخراوێكی ناحكوومی ئیسپانییە و بەبەردەوامی رۆژانە چەندان بەلەمی لەنێو دەریا هاتوچۆ دەكەن بۆ رزگاركردنی پەنابەران لە خنكان.

رێكخراوەكە لە وەتەی لە ناوەڕاست 2015وە دورست بووە تا ئێستا گیانی زیاتر لە 5 هەزار پەنابەری لەنێو دەریا لە مردن رزگار كردووە.

ئۆسكار كامبس سەرۆكی رێكخراوەكە بۆ دەزگاكانی راگەیاندن گوتی: لەسەرەتای راگەیاندنی هەڵمەتەكانمان بۆ كۆكردنەوە داهات بۆ رێكخراوەكە، گواردیۆل بڕی 150 هەزار پاوەنی پێشكەش كردین بۆ چاككردنەوەی بەلەمەكانی رزگاركردنی پەنابەران.

كامبس ئاشكراشی كرد كە بەلەمەكانیان بۆ ماوەیەك لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیاوە دەستی بەسەردا گیرابوو و بەخراپی مامەڵەیان لەگەڵدا كردبوو، لەبەر ئەمە پێویستی بە چاككردنەوە هەبوو.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م


PM:12:02:13/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌