پۆلیسی پاریس پیاوێكی به تۆمه‌تی سیخوڕی و گواستنه‌وه‌ی زانیاری له باڵوێزخانه‌ی ئێرانه‌وه بۆ حكوومه‌تی فڕه‌نسا گرت، دوو كه‌سیشی ڕزگار كرد كه له‌لایه‌ن ئه‌م پیاوه به بارمه‌ته گیرابوون.
ئاژانسی
رۆیته‌رز له هه‌واڵێكدا ڕای گه‌یاند، پۆلیسه‌كانی فڕه‌نسا پیاوێكیان له ناوه‌ندی شاری پاریس گرتووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی داوای لێ كراوه ده‌ستی له‌گه‌ڵ باڵوێزخانه‌ی تاران له شاره‌كه تێكه‌ڵ بكات و زانیاری بگوازێته‌وه بۆ حكوومه‌تی فڕه‌نسا، هاوكات دوو كه‌سیشیان ڕزگار كرد كه له‌لایه‌ن ئه‌و پیاوه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.
جیرارد كۆڵومب وه‌زیری ناوخۆی فڕه‌نسا ڕای گه‌یاند، پیاوه‌كه گیراوه و بارمته‌كانیش ئازاد كراون و هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ژیانیان نه‌ماوه.
زیاتر گوتی، تێگه‌یشتنی دۆخه‌كه ئه‌سته‌مه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه داواكانی زۆر سه‌یرن و ڕوون نین، هاوكات تا ئێسته لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسه‌كه به‌رده‌وامه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ناو و ناسنامه و ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌م پیاوه نییه.