له چین ماسییه‌ك دۆزراوه‌ته‌وه كه سه‌ری به ته‌واوه‌تی له باڵنده ده‌چێت و له سه‌ری ماسی ناچێت، ئه‌مه‌ش زانایانی ئه‌و وڵاته‌ی سه‌رسام كردووه و تا ئێسته هیچ ناوێكیان بۆی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه.
ماسیگرانی ناوچه‌ی گویزهۆ باشووری ڕۆژئاوای چین، ماسییه‌كی سه‌یریان له یه‌كێك له تۆڕه‌كانیاندا دۆزییه‌وه، كه سه‌ری ئه‌م ماسییه له باڵنده ده‌چێت و كه‌سیش نازانێت بۆچی به‌و شێوه‌یه‌یه.
هه‌ندێك له زانایان و پسپۆڕانی ئاژه‌ڵناسی، پێیان وایه ئه‌م سه‌ره هی باڵنده‌ی كۆتر یا تووتی بێت، هه‌روه‌ها وا ده‌زانن كه ماسییه‌كه به‌چكه‌ی نه‌هه‌نگ بێت، به‌ڵام تا ئێسته هیچ شتێكیان بۆ یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه و له سه‌یركردنی مێژوودان بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستی ئه‌م ئاژه‌ڵه‌یان بۆ ده‌ربكه‌وێت.
ئه‌م ماسییه زۆر درێژه و باڵایه‌كی به‌رزی هه‌یه، به دیمه‌نه سه‌یره‌كه‌ی بووه‌ته جێی باسی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و سه‌رقاڵبوونی زانایان و پسپۆڕان.
ڤیدیۆیه‌كی ماسییه‌كه بڵاو كراوه‌ته‌وه و به هه‌زاران جار سه‌یری كراوه، خه‌ڵكی ئێسته‌ش به ئاواته‌وه‌ن ڕوستی و دروستی بوونی ئه‌و ماسییه به‌و جۆره سه‌یره‌یان بۆ ده‌ركه‌وێت.