وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە فەرمانگەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكات پابەندی بردنی لیستی مووچە بن بۆ گەنجینەكان، بە مەبەستی دابەشكردنی مووچە بۆ سەرجەم كارمەندانی كوردستان.
ئەمڕۆ چوارشەم 13ـی حوزەیران/ یۆنیۆ، لە نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە، لە ماوەی سێ مانگی رابردوو دابەشكردنی مووچە لە پێنجی هەموو مانگێك دەستی پێ كردوە و بۆ چەند جارێك دوای راگەیاندنی لیستی مووچەی وەزارەت و فەرمانگەكان دابەشكردنی مووچە دواكەوتووە، بەهۆی نەناردنی لیستی مووچە لەلایەن وەزارەت و فەرمانگاكان لەكاتی خۆیدا.
وەزارەتی دارایی و ئابووری داوا لە فەرمانگەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكات پاپەندی بردنی لیستی مووچە بن بۆ گەنجینەكان و لەكاتی خۆیدا ئامادەی بكەن.
ئەو ئاگەدارییەی وەزارەتی دارایی لەكاتێكدایە سبەی پێنجشەم كۆتایی دێت بە دابەشكردنی لیستی مووچەی مانگی ئادار/مارسی ساڵی 2018.