به‌هۆی ته‌مه‌نه درێژه‌كه‌یه‌وه، جۆرج بۆشی باوك ژماره پێوانه‌یییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای شكاند و وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته دیاری كرا، كه تاكه سه‌رۆكه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ته‌مه‌نه و له ژیاندا ماوه.
ڕۆژی سێشه‌م جۆرج بۆشی باوك یادی 94 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی له ماڵه‌كه‌ی خۆی ویلایه‌تی ماینی ئه‌مه‌ریكا كرده‌وه، به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ جۆرج بۆشی كوڕی گرت و له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام جۆرج بۆش بڵاوی كرده‌وه.
ئه‌و وێنه‌یه‌ش به ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌ناو هه‌موو ئه‌مه‌ریكا و دنیادا بڵاو كرایه‌وه و ده‌نگێكی زۆری دایه‌وه، ئه‌مه‌ریكییه‌كان خۆشحاڵی خۆیان بۆ ته‌ندروستی سه‌رۆكی پێشوویان ده‌ربڕی و هیوای ته‌مه‌نێكی درێژ و سه‌لامه‌تییان بۆی خواست.
شایانی باسه، جۆرج بۆش كۆنترین سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكایه كه له ژیاندا مابێت، دوای ئه‌ویش جۆرج ده‌بلیو بۆشی كوڕی هه‌مان پۆستی وه‌رگرت، ژنه‌كه‌شی له 17ی نیسانی ئه‌مساڵدا به نه‌خۆشییه‌ك كۆچی دوایی كرد، ئه‌مه‌ش بووه هۆی نه‌خۆشكه‌وتنی جۆرج بۆشی باوك.