گرتەی ڤیدیۆیی كچ و كوڕێك كە لە بەرزی ئاسمانەوە لە فڕۆكەیەكەوە خۆیان فڕێ دەدەنە خوارەوە و بەئاسمانەوە سەرجێیی دەكەن، هەرای ناوەتەوە.
ئالێكس تۆرێس، ئەكتەری فیلمە ڕووتەكان، ئەو كوڕەیە كە لەگەڵ كچێكدا لە ئاسمانی "كێرن"ی كالیفۆرنیاوە سەرجێیی دەكەن و دواتر لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی ڤیدیۆكە بڵاو دەكاتەوە و دەكەوێتە دەست میدیا و بەناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاو دەكرێتەوە.
ئەو كارەی ئالێكس و كچە نەناسراوەكە، كە هەندێك پێیان وایە ئەویش ئەكتەری فیلمە سێكسییەكانە، هیچ یاسایەك نییە دژی ئەو حاڵەتە، چونكە هەموو سەرنشینەكانی ناو فڕۆكەكە سەرووی تەمەنی 18 ساڵ بوون و فڕۆكەوانیش بەپێی یاسای ئەمەریكا، هیچ مافێكی ئەوەی نییە ڕێگری لە سەرجێیی دوو كەس بكات لە دەرەوەی فڕۆكەكە.
ئیان گریگۆر، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی فڕۆكەوانی ئەمەریكا FAA لەوبارەیەوە دەڵێت: لە یاسای ئەمەریكادا هیچ شتێك نییە باس لە سەرجێیی ناو فڕۆكەی تایبەتی بكات، بەڵام تەنیا ئەوە هەیە ئەگەر ئەو كارە كاریگەری بەسەر تەركیزی فڕۆكەوانەكەوە هەبێت، ئەوا دەبێت سزای یاسایی بدرێت.
زۆرێك لە بینەرانی ئەم ڤیدیۆیە داوای سزادانی ئەو دوو كەسە دەكەن، چونكە پێیان وایە ئەم كارە شتێكی تایبەتییە و نەدەبوو ڤیدیۆكەی بڵاو بكرێتەوە، بۆیە ئەم ڤیدیۆیە دەست قوتابییەك دەكەوێت و بەپەلە دەینێرێت بۆ هاوڕێ قوتابییەكانی تری، ئەمەش بە كارێكی ناشیاو و كاریگەری خراپ بەسەر منداڵانەوە دادەنێن.
سەرچاوە: دەیلی مەیل