یه‌كێك له چه‌ره‌سه به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ چه‌ره‌سی گازۆیه، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر ماده خۆراكییه‌كان و دژه ئۆكسانه‌كان له گازۆدا.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
goodhealthall" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی گازۆ ده‌كات و ده‌ڵێت، پزیشكانی پسپۆڕ ئه‌وه‌یان روونكردووه‌ته‌وه كه گازۆ پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز و پڕ ماده خۆراكییه‌كان و ڤیتامینه‌كانی هه‌یه كه بۆ زۆر فه‌رمان و زینده‌چالاكی جه‌سته به‌سووده، جگه له‌وه‌یش رۆژانه خواردنی گازۆ له چه‌ندان جۆر نه‌خۆشی مه‌ترسیدار ده‌تپارێزێت، بۆیه لێره‌دا باس له‌و سوودانه ده‌كه‌ین كه گازۆ هه‌یه‌تی:
یه‌كه‌م – به ته‌واوه‌تی له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌تپارێزێت: یه‌كێك له سووده‌كانی ئه‌م چه‌ره‌سه ئه‌وه‌یه كه نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ناهێڵێت، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی گازۆ ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین A و Cو ماده‌ی پۆتاسیۆم كه به‌رزی په‌ستانی و ڕێژه‌ی كۆلسترۆڵی خراپ له لووله‌كانی خوێندا كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن و ناهێڵێت كۆلستڕۆڵ و به‌رزی په‌ستان كاریگه‌ری خراپی هه‌بێت له‌سه‌ر دڵ و تووشكردنی دڵ به نه‌خۆشی به‌تایبه‌ت جه‌ڵته‌ی دڵ.
دووه‌م - كۆئه‌ندامه ده‌ماره‌كان و ماسوولكه‌كان چالاك ده‌كات و هێز به جه‌سته ده‌به‌خشێت: یه‌كێكی تر له سووده‌كای گازۆ ئه‌وه‌یه كه كۆئه‌ندامی ده‌مار به‌چالاكی ده‌هێڵیته‌وه و ناهێڵێت ماسوولكه‌كان تووشی كه‌شه‌نبوون بێن و له هه‌مان كاتدا ماسوولكه‌كان چالاك ده‌كه‌ن كه ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی چالاككردنی جه‌سته و به‌خشنی هێزی زیاتر به جه‌سته.