هونه‌رمه‌ندی مێرمنداڵ و كچه به‌شداربوویه‌كی پێشووی پڕۆگرامی كورد ئایدڵ به ناوی "بانه شیروان"، نوێترین ڤیدیۆی خۆی له پێگه‌ی تایبه‌تی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له وڵاتی توركیا بڵاو كردووه‌ته‌وه، له ڤیدیۆیه‌كه‌دا تیایدا بەزمانی ئینگلیزی گۆرانی دەڵێت.
بانە شیروان لە پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام لەبارەی بەرهەمە نوێكەی و ڤیدیۆكه‌یى نووسیوویه‌تى: "چاوەڕوانی كاری ناوازە بن، ئەم ڤیدیۆیە تەنیا بۆ خۆشییە و بەرهەمی تازە نییە، بەڵام چاوەڕێ بن بۆ كاری زۆر گەورە و ناوازە لەئایندەدا".
بانه شێروان، بچووكترین به‌شداربووی كورد ئایدل بوو، هه‌روه‌ها به پێنج زمان گۆرانی ده‌وت و ئێسته‌ش به بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كانی سه‌رنجی هه‌وادارانی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه.
بانه شیروان، له‌كاتی به‌شداریكردن له كورد ئایدڵدا هه‌ر زوو به شێوه‌یه‌كی خێرا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناوبانگی بڵاوبووه‌یه‌وه، هه‌واداران و گوێگرانی سه‌رسامی خۆیان به ده‌نگی ده‌ربڕی، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی دایكی ناوبراو هێرشی توندی كرده سه‌ر شاری هه‌ولێر ئه‌و ناوبانگه‌ی له‌ده‌ست دا.