سبەی كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دێت

:: PM:08:52:13/06/2018 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی مووچەی بڵاو كردەوە و بەپێی خشتەكەیش سبەی مووچەی دوو شوێن دابەش دەكرێت.

سبەی پێنجشەم 14 حوزەیران، بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچە كە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاو كراوەتەوە، سبەی مووچەم ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.

- خانەنشینی شارستانی
-هێزەكانی پۆلیسی پاراستنی دام و دەزگا نەوتییەكان

لەگەڵ ئەوەی پێشتر خشتەكە تا كۆتای ئەم هەفتەیە ڕاگەیەنرابوو، بەڵام دوڕۆژی ڕابردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان خشتەیەكی تری دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند كە بەپێی خشتەكە تا جەژن تەواوی وەزارەتەكان و پێشمەرگە و هێزە تەناهییەكان و خانەنشینان مووچە وەردەگرن.

ئەمە دەبێتە سێیەم مانگ كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی كەم كردووەتەوە، هاوكات ڕێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاندبوو، ئەگەر پڕۆژەی چاكسازی لە مووچە و ئیمتیازی خانەنشینی لە پەرلەمانی كوردستان پەسەند بكرێت، دەتوانرێت بە تەواوی سیستەمی پاشەكەوتی مووچە بەكۆتا بێت.



وشە - رامیار جەواد