یه‌كێك له خۆراكه به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌نگوینه، هه‌روه‌ها پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه رۆژانه هه‌نگوین بخۆین، چونكه هاوكاریمان ده‌كات له كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی له‌شمان.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی هه‌نگوین ده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش و ده‌ڵێت، توێژینه‌وه نوێكان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه هه‌نگوین زۆر به‌سووده بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش و سووتاندنی چه‌وری زیادی جه‌سته، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی ڤیتامینه‌كانی "C و B6" و ماده ڕیشاڵییه‌كان و ماده جۆراوجۆره‌كانی وه‌ك "پڕۆتین، زینك، پۆتاسیۆم، مه‌گنیسیۆم و فۆسفۆڕ" كه ئه‌م ماده و ڤیتامینانه سوودیان هه‌یه بۆ جه‌سته و له هه‌مان كاتیش‌دا هاوسه‌نگیی كێش ده‌پارێزن و كێش كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
پزیشكان هۆشیاری ده‌ده‌ن كه كه‌وچكێك هه‌نگوین بكه‌ینه ناو ئاوی گه‌رمه‌وه و ڕۆژانه یه‌ك بۆ دوو په‌رداخی لێ بخۆینه‌وه، چونكه ئه‌م پێكهاته‌یه چه‌وری جه‌سته ده‌سووتێنێت و كالۆری زیاده له‌ناو ده‌بات، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كێش كه‌م بێته‌وه و كه‌سه‌كه له قه‌ڵه‌وی ڕزگاری بێت.
هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ده‌ست قه‌ڵه‌وییه‌وه ده‌ناڵێنن پزیشكان گیراوه‌یه‌كیان داناوه كه ده‌توانن له ڕێگه‌یه‌وه كێشیان كه‌م بكه‌نه‌وه، ئه‌م گیراوه‌یه‌ش پێك دێت له تێكه‌ڵكردنی هه‌نگوین و ئاوی لیمۆ، بۆیه پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌م كه رۆژانه ئه‌م گیراوه‌یه بخۆینه‌وه چونكه له قه‌ڵه‌وی ڕزگارمان ده‌كات.