گۆرانیبێژی ناسراوی شاری سلێمانی "کریستاڵ"، دواى ئه‌وه‌ى وێنەیەکی نوێی خۆی له شاری هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه، به‌هۆیه‌وه تووشی ڕه‌خنه‌یه‌كی تووند بوویه‌وه.
کریستاڵ، خانمە گۆرانیبێژی کورد، وێنەیەکی نوێی خۆی لە بەشی ستۆری هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامدا بڵاو کردەوە، کە تێیدا سەرپۆشی کردووە و بە ستایلێکی جیاواز دەردەکەوێت، هه‌وادارانى بۆیان نوسیووه له ستایله‌كه‌ى خۆت دوور مه‌كه‌وه و نمیایش مه‌كه، چوونكه ئه‌م جۆره ستایله‌ت لێ نایه‌ت.
هونه‌رمه‌ند کریستاڵ، خەڵکی شاری سلێمانییە و خوشكی هونه‌رمه‌ند كاردیناڵی سپییه، خاوەنی ئەلبوومێکە و لەچەند درامایەکیشدا وەک ئەکتەر بەشداری کردووە، بەڵام ماوەیەکە لە کاری هونەری دوورکەوتووەتەوە، پێشتر یه‌كێك بوو له قوتابییه‌كانی ئاواز دانه‌ری كورد هه‌ڵكه‌وت زاهیر، به‌ڵام به‌هۆكارێكی نادیار پێوه‌ندییه‌كه‌یان پچڕا.