قایمقامی شنگال: هاتنی هێزەكانی ئەمەریكا بۆ شنگال ئێزدییەكان دڵنیا دەكاتەوە

:: PM:11:42:13/06/2018 ‌

مەحما خەلیل قایمقامی شارۆكەی شنگال دووپاتی دەكاتەوە كە هاتنی هێزەكانی ئەمەریكا بۆ سنووری شارۆكەكەیان بەرێككەوتن لەگەڵ حكوومەتی عێراق بووە و ئاماژەی كرد كە هەنگاوێكی باشە و ئێزدییەكان دڵنیا دەكاتەوە كە لە شانە نوستووەكانی داعش ترسیان هەیە.

خەلیل لەو بارەوە ئەمڕۆ چوارشەم رای گەیاند، هێزەكانی ئەمەریكا دەستیان كردووە بە بڵاوبوونەوە لە چەند ناوچەیكی پشتێنەی سنووری لە نێوان عێراق و سووریا و ئاماژەی كرد، بەشێك لە شانە نوستووەكانی داعش تا ئێستەیش لە شنگال ماون، هەروەها مەترسی رێكخراوەكە بۆ سەر ناوچەكە هەر ماوە كەو هاوسنوورە لەگەڵ ناوچەكانی جەزیرە و بادیە، جیا لەبوونی مەترسی لەبەری سووریای سنوورەكانەوە.

خەلیل دووپاتی كردەوە، ئامانجی ئەو هێزانە یارمەتیدان و پاڵپشتیكردنی هێزەكانی عێراقە و ئێمە پاڵپشتی لەو هەنگاوە دەكەین لەپێناو سەقامگیربوونی شنگال و دووپاتی كردەوە ئەو كارە هانی گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەكان دەدات، بەتایبەتی ئێزدییەكان كە كۆمەڵكوژیان لەسەر دەستی داعش لەبەرانبەردا ئەنجام دراوە. بۆیە بوونی هێزەكانی ئەمەریكا لەو ساتەدا زۆر گرنگە. 

بەپێی زانیارییەكان لەدوای پاشەكشەی شەڕوانانی پەكەكە لە ناوچەی شنگال، هێزەكانی ئەمەریكا و هێزەكانی عێراق لە 4ی ئەم مانگەوە دەستیان كردووە بەبڵاوبوونەوە لە ناوچەكە و دامەزراندنی بنكەیەكی سەربازی لە چیای شنگال وەك سەرەتایەك بۆ پێكهێنانی ژوورێكی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ ناوچەكانی زومار و رەبیعە و ناوچەی تریش، لەپاڵ بڵاوبوونەوە لە دەروازەی سنووریی یەعروبییە لەگەڵ سووریا كە بەمنزیكانە دەكرێتەوە.

سەرچاوە/ بەغداد تودەی




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل