زۆرێك له به‌كارهێنه‌رانی مۆبایله زیره‌كه‌كان نیگه‌رانن له گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی مۆبایله‌كان و ده‌یانه‌وێ قه‌باره‌یان ته‌واو بچووك و بێ كێشه بێ، بۆ ئه‌مه پێویست ناكات چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌مهێنانی بكه‌ن له كۆمپانیاكان، به‌ڵكوو ئێسته مۆبایلی
Atom له بازاڕدایه كه بچووكترین مۆبایلی زیره‌كه له دنیا و پشتیوانی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی نه‌وه‌ی چواره‌م 4Gیش ده‌كات.
ئه‌و مۆبایله به‌رهه‌می كۆمپانیای Unihertzه و به بچووكترین مۆبایلی زیره‌ك له‌سه‌ر ئاستی دنیا هه‌ژمار ده‌كرێ، له‌لایه‌ن تیمی كیك ستارته‌ر په‌ره‌ی پێ دراوه و به ڤێرژنی نوێی مۆبایلی جێلی ناو ده‌برێ و نرخه‌كه‌یشی ته‌نیا 300 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه و شاشه‌كه‌ی 2.45 بۆسه ده‌بێ و كوالێتییه‌كه‌یشی 432*240 ده‌بێ.
توانای ڕامه‌كه‌ی چوار گێگابایته و به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 8.1 كار ده‌كات و كامێرای پشته‌وه‌ی 16 مێگاپێسك و كامێرای پێشه‌وه‌یشی هه‌شت مێگا پێكسله و ڕادیو و شوێنی ی‌و ئێس بی و شه‌حن كردنه‌وه‌ی هه‌یه و ده‌توانرێ به په‌نجه‌مۆر دابخرێ.
مۆبایله‌كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاو و گه‌رده‌لوول كاری تێ ناكات، زۆر به‌هێز و پێشكه‌وتووه و نرخه‌كه‌یشی زۆر گونجاوه بۆ هه‌مووان.