بیر و باوه‌ڕێكی باو له زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگاكان بوونی هه‌یه، كه ژنان كۆمه‌ڵێك بیانوو ده‌هێننه‌وه و خۆیان له جووتبوون له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان ده‌دزنه‌وه، به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی به ته‌واوی ئه‌مه ڕه‌ت ده‌كات و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌وه پیاوانن له جووتبوون ڕا ده‌كه‌ن، نه‌ك ژنان.
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه، كه ئاره‌زوو و ویستی جووتبوون زۆری لای پیاوان ته‌نیا باوه‌ڕ و تابۆیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه، بگره پێچه‌وانه‌كه‌ی ته‌واو زانستی و ڕاسته، پیاوان به بیانووی فشاری ده‌روونی و ماندوویه‌تی له كار و نیگه‌رانی له داهاتووی خێزانه‌كه و منداڵه‌كانیان به به‌رده‌وامی له جووتبوون و پێوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان خۆیان ده‌دزنه‌وه.
توێژینه‌وه‌كه هێما بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات، ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی پیاوان سه‌ره‌نجام ساردی پێوه‌ندی نێوان هاوسه‌رانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و ژیانی هه‌ردوولا به‌ره‌و تاڵی و نه‌گبه‌تی ده‌بات، بۆیه پێویسته پێوه‌ندییه‌كی جێگیر له نێوان هاوسه‌ران هه‌بێ و خۆیان له‌یه‌كتر نه‌دزنه‌وه و بیانووه‌كان وه‌لا بنێن.
توێژه‌رانی زانكۆی كنتاكی ئه‌مه‌ریكا له‌وباره‌وه ده‌لێن، ئه‌و باوه‌ڕه به ته‌واوی هه‌ڵه‌یه كه توانا و ئاره‌زووی جووتبوون لای پیاوان له ژنان زیاتره، به‌ڵكوو به ته‌واوی ئه‌مه پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته، چونكه نه‌ك هه‌ر ئه‌و توێژینه‌وه‌یه، به‌ڵكوو پێشتر 64 توێژینه‌وه‌ی تریش دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌نجامه كردووه‌ته‌وه، كه پیاون بیانوو بۆ پێوه‌ندییه گه‌رموگوڕه‌كان ده‌دۆزنه‌وه و خۆیان ده‌شارنه‌وه