زانایانی زانكۆی زیوریخی وڵاتی سویسڕا له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه دۆلفینه‌كان به ئاماژه‌یه‌كی ده‌نگی تایبه‌ت ناو له یه‌كتر ده‌نێن، ئه‌و ئاماژه ده‌نگییه بۆ هه‌ر دۆلفینێك جۆرێكه و ئه‌و ده‌نگه‌یش ته‌نیا له‌كاتی پێوه‌ستبوون و ڕوو تێ كردن و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆلفینێك به‌كارده‌هێنرێ، كاتێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆلفینێكی تر ده‌كرێ، جۆرێكی تر له‌و ئاماژه ده‌نگییه به‌كار ده‌برێ.
زانایانی زانكۆكه به وردی چاودێری چڕیان خسته سه‌ر 17 دۆلفینی له جۆری جیا جیا له كه‌نداوی قڕش له به‌شی باكوری ڕۆژئاوای وڵاتی ئوسترالیا، پێشتر ئه‌و دۆلفینانه به وردی توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی و مامه‌ڵه و ده‌نگه‌كانیان كراوه، كاتێك دۆلفینێك یه‌كێكی تازه‌ی بینیووه جۆره ئاماژه‌یه‌كی ده‌نگی كردووه و له‌گه‌ڵ یه‌كێكی تر ئاماژه ده‌نگییه‌كه جیاواز بووه و ئه‌مه‌یش له نێوان سه‌رجه‌م دۆلفینه‌كان هه‌مانشێوه بووه.
مایكل كروتزن پسپۆری ئه‌نسرۆپۆلۆجیا له زانكۆی
زیوریخ گوتی، ئه‌مه دۆزینه‌وه‌یه‌كی ته‌واو نائاسایییه، باڵنده و گیانه‌وه‌ره‌كانی تر كاتێك زۆر له‌گه‌ڵ هاوڕه‌گه‌زه‌كه‌یان ده‌بن كه جووتبوون و وه‌چه‌خستنه‌وه له نێوانیان ڕوو ده‌دات به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ بوونه‌وه‌رێكی تر هاوڕه‌گه‌زی خۆیان كه ته‌نیا به‌لایانه‌وه تێپه‌ڕ ده‌بێ، به‌ڵام دۆلفینه‌كان بێ نزیكایه‌تی و به‌رده‌وامبوون له‌گه‌ڵ یه‌كتریش به ئاماژه‌ی ده‌نگی ناو له‌یه‌كتر ده‌نێن و به‌رده‌وامیش به‌و ئاماژانه یه‌كتر ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه، وه‌كو ئه‌وه‌ی ناوی یه‌كتر بهێنن.