زانایانی مۆسكۆ له تاقیگه‌ی جینۆتێك لێكۆڵینه‌وه‌ی وردیان له‌سه‌ر ده‌رمانی دژه كۆلیستڕۆڵ كرد و گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، ئه‌م جۆره ده‌رمانه مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ دروست ده‌كات.
زانایانی تاقیگه‌ی
جینۆتیك له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان ئاماژه‌یان داوه، ساڵانه له‌سه‌ر گۆی زه‌وی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و بۆڕییه‌كانی خوێن به مه‌ترسیدارترین هۆكاره‌كانی مردن داده‌نرێ و ژیان له ملیۆنان خه‌ڵك له وڵاتانی دنیا ده‌ستێننه‌وه، هۆكاری تووشبوون به‌و نه‌خۆشیانه‌یش كه‌ڵه‌كه‌بوونی كۆلیستڕۆڵی زیانبه‌خشه له بۆڕییه‌كانی خوێن و جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌گشتی، به‌وهۆیه‌وه به‌شێك له تووشبوون به گرفتی زۆری كۆڵیستڕۆڵ په‌نا بۆ ده‌رمانی كیمیایی تایبه‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆڵیستڕۆڵ له جه‌سته ده‌به‌ن، به‌ڵام به‌شێك له‌و ده‌رمانانه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كاردێن، بكوژێكی ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤن.
هێما بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كه‌ن، مه‌ترسیدارترین ده‌رمانی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی كۆڵیستڕۆل بریتییه له "ستاتینات"، ئه‌و كه‌سانه‌ی گرفتی پرۆتینیان به‌شێوه‌یه‌كی بۆماوه‌یی هه‌یه، ئه‌و ده‌رمانانه بۆیان ده‌بێته هۆكاری مه‌رگێكی كوشنده، چونكه ئه‌و ده‌رمانه ده‌بێته هۆی تێكچوونی ماسوولكه‌كانی جه‌سته به گشتی، 16 جار زیاتر له حاڵه‌تی ئاسایی، ئه‌مه‌یش كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ماسوولكه‌ی دڵ و بۆڕییه‌كانی خوێن داده‌نێ و ده‌بێته هۆی كوشتن‌یان