گوته‌بێژ به‌ناوی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرای كرد، حكوومه‌تی فیدرالی به‌رده‌وامه له ناردنی مووچه‌ی كارمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌یش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق.
سه‌عد حه‌دیسی گوته‌بێژی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به پێگه‌ی "
بغداد الیوم"ی ڕاگه‌یاند، حكوومه‌تی ئێسته به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌رده‌وامه له ناردنی مووچه و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی دیاریكراوه بۆ مووچه‌ی كارمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان، پرۆسه‌كه به‌وشێوه‌یه‌ی هه‌ردوولا له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون به‌ڕێوه ده‌چێت و به‌رده‌وامیشی ده‌بێ.
زیاتر گوتی، تا ئێسته ڕوون و دیار نییه هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی نوێی عێراق به‌رانبه‌ر ناردنی پاره بۆ مووچه‌ی كارمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان چۆن ده‌بێ، له‌و كاته‌ی ویلایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی ته‌واو ده‌بێ و حكوومه‌ته‌كه‌ی كاره‌كانی به كۆتا دێنێت.
دوای ناردنی تۆماری بایۆمه‌تری كارمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و هاتنی ده‌یان لیژنه بۆ وردبینی كردن له كارمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان له 13ی ئادار/مارس حكوومه‌تی عێراق بڕیاری دا مانگانه 317 ملیار دیناری عێراقی بۆ كوردستان ڕه‌وانه بكات، تا به‌سه‌ر مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش بكرێت، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌شی ته‌واوی مووچه‌ی كارمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان ناكات، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ داهاتی نه‌وت، به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه به سیسته‌می پاشه‌كه‌وت، كه ڕێژه‌كه‌ی به ته‌واوی كه‌مكراوه‌ته‌وه و پێشبینی ده‌كرێ دوای په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای چاكسازی له كامه‌رندان و خانه‌نشینانی كوردستان، سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه به ته‌واوی لاببرێ.