به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی ده‌بێ، له هه‌ولێر ئاسمان له نێوان نیمچه هه‌ور و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز و خۆڵ، له سلێمانی ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، له كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێ، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز و خۆڵ، له دهۆكیش ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز و خۆڵ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 40 پله و نزمترین پله‌یش 25 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی هه‌ینی به‌هه‌مانشێوه ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رده‌وامی نزمه پاڵه‌په‌ستۆی نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی ده‌بێ، له هه‌ولێر ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی خۆلێكی سووك، له سلێمانی ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، له دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی خۆڵێكی سووك هه‌یه، له كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی خۆڵێكی سووك هه‌یه، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 41 پله و نزمترین پله‌یش 26 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.