واڵكۆت ناوی چووە نێو كتێبی گینسەوە
تیۆ واڵكۆتی ئەستێرەی یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی ناوی چووە نێو كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان دوای ئەوەی توانی لە بەرزییەكی زۆرەوە تۆپ بە قاچەكانی رابگرێت.
واڵكۆت توانی ژمارەی پێوانەیی پێشتر لە بەرزی 32 مەتر بشكێنی و تۆپ لە بەرزی 34 مەتر رابگرێت.
واڵكۆت لەگەڵ هەریەك لە یاریزانانی تیپەكەی لۆران كۆسیلینی، فرانسیس كوكلین و ناچۆ مۆنریال ركابەری دەكرد، تەنیا ئەو توانی تۆپەكە لەو بەرزییەوە رابگرێت و ببێتە یەكەم یاریزان لە بەرازیی 34 مەتر تۆپ رابگرێت و بەمەش ناوی چووە نێو كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان.
وشە -
ئامانج ئهكرهم