تیمێكی تایبه‌ت به تاوانه‌كانی ده‌ستدرێژی سێكسی له شاری لۆس ئه‌نجلس دۆسیه‌كه‌یان دژی سیلڤسته‌ر ستالۆن پاڵه‌وانی زنجیره فیلمی "ڕۆكی و ڕامبۆ" جوڵاند، به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر ژنان.
گوته‌بێژ به‌ناوی داواكاری گشتی لۆس ئه‌نجلس ئاشكرای كرد، ئه‌و دۆسیه‌ی ئاراسته‌ی ڕامبۆ كراوه، پێشتر له‌لایه‌ن پۆلیسی شاری سانتا مۆنیكای كه‌ناراوی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ڕامبۆ ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر ژنان.
ئێسته ستالۆن ته‌مه‌نی 71 ساڵه و پارێزه‌ره‌كه‌ی مارتن سینگر گوتی، له كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری ڕابردوو، ژنێك سكاڵای له‌سه‌ر ڕامبۆ تۆماركردووه، كه پێش 27 ساڵ له‌لایه‌ن ڕامبۆوه لاقه‌كراوه، پۆلیسی سانتا مۆنیكا ده‌ستی به لیكۆڵینه‌وه كرد له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات،
ڕامبۆ له ساڵانی نه‌وه‌د كرداری له‌مجۆره‌ی زۆر بووه، بۆیه باوه‌ڕیان به سكاڵاكه‌ی ئه‌و ژنه كردووه.
ستالۆن یه‌كێكه له ئه‌كته‌ره ناوداره‌كانی هۆلیوود و له ساڵی 1976 به فیلمی رۆكی خه‌ڵاتی ئۆكساری برده‌وه، به‌گوێره‌ی یاسایه‌كی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا تاوانباران دوای ده‌یان ساڵیش تاوانه‌كانیان ئاشكرا ببێ، ئه‌وا دادگایی ده‌كرێن و ده‌خرێنه گرتووخانه‌وه.