له نووسینگه‌یه‌كی تایبه‌ت به هاوسه‌رگیری له وڵاتی چین، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی تۆماركرا و له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوكرایه‌وه، تێیدا شه‌ڕ و گرژی نێوان كوڕێك له‌گه‌ڵ ده‌زگیرانه‌كه‌ی بڵاوكرایه‌وه، له‌وكاته‌ی كوڕه‌كه خۆی پێشكه‌ش كرد و داوای هاوسه‌رگیری لێ كرد.
له گرته
ڤیدیۆكه ده‌رده‌كه‌وێ، كه گفتوگۆی توند و توڕه‌یی له نێوان كوڕ و كچه‌كه دروست ده‌بێ، تا ده‌گاته ئاستی ده‌ست له‌یه‌كتر به‌رزكردنه‌وه، دواتر بێ ئه‌وه‌ی له نووسینگه‌كه داوای هاوسه‌رگیری پێشكه‌ش بكه‌ن و سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی به‌یه‌كه‌وه ژیانیان بڕیار لێ بده‌ن، چوونه ده‌ره‌وه و له‌یه‌كتر دابڕان و هاوسه‌رگیریان نه‌كرد.
شاره‌زایان ده‌ڵێن، كاتی بڕیاردان بۆ هاوسه‌رگیری، ساتێكی هه‌ستیاره له ڕووی ده‌روونییه‌وه، وه‌ك ئه‌وه نییه كه به‌شێك ته‌نیا به ئاهه‌نگ و خۆشی و شادی ده‌یبینن، به پێچه‌وانه‌وه لای بووك و زاوا دوودڵی و نیگه‌رانی و گرفتی ده‌روونی گه‌وره بوونی هه‌یه، بۆیه زۆر جار كاردانه‌وه‌ی نامۆ و جوڵه و گفتوگۆی سه‌رشێتانه له نێوانیان ڕوو ده‌دات.
چین به یه‌كێك له وڵاته سه‌مه‌ره‌كان داده‌نرێ، پێشتریش بازاڕێكی هاوسه‌رگیری له‌و وڵاته كرایه‌وه، وێنه و گرته ڤیدیۆی ئه‌و بازاڕه به ته‌واوی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ژاند و هه‌مووان دژی وه‌ستانه‌وه.