كۆمه‌ڵگه‌ی فیقهی عێراق ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد، سبه‌ی یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه و ئه‌مڕۆ كۆتا ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانه.
كه‌ناڵی عێراقییه‌ی سه‌ر به حكوومه‌تی عێراق له هه‌واڵێكی به په‌له بڵاوی كرده‌وه، كۆمه‌ڵگه‌ی فیقهی عێراق بڕیاری دا سبه‌ی هه‌ینی یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی شه‌والی ساڵی هه‌زار و 439 كۆچی بێ كه ده‌كاته یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ.
پێشتریش ناوه‌ندی گه‌ردوونناسی نێوده‌وڵه‌تی به وێنه‌ی ئاسمان و له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی مانگی شه‌وال دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه سبه‌ی یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه.
تا ئێسته هه‌ریه‌ك له مالیزیا و ئه‌نده‌نووسیا و برۆنای و ژاپۆن و سه‌نگاپوور به فه‌رمی سبه‌ی هه‌ینیان وه‌ك یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان دیاریی كردووه، زۆرینه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بیش داوا ده‌كه‌ن به وردی چاودێری ئاسمان بكرێ تا سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی مانگی شه‌وال ببینن، كه له نێویان سعوودیه‌ش بوونی هه‌یه و تا ئێسته ئه‌و وڵاته بڕیاری نه‌داوه كه سبه‌ی جه‌ژنه یان درێژكراوه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانه.