سبه‌ی له كوردستان یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا سبه‌ی وه‌ك یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له هه‌رێمی كوردستان دیاریی بكرێ.
لیژنه‌ی بینینی مانگ له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاش ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بۆ چاودێری ده‌ركه‌وتنی مانگیان كرد، گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه مانگی یه‌ك ڕۆژه‌ی شه‌وال ده‌ركه‌وتووه و سبه‌ی یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه.
مه‌لا سه‌عید عه‌بدوڵا سه‌رۆكی یه‌كێتیی زانایانی ئاینی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ئاشكرای كرد، لیژنه فه‌رعییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له سلێمانی مانگیان بینیووه، بۆیه به هه‌ماهه‌نگی ته‌واوه له سه‌رجه‌م شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سبه‌ی هه‌ینی یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ ده‌بێ.
زیاتر گوتی، لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ دوای بینینی مانگ له شاری سلێمانی به به‌ڵگه‌وه مانگیان له سلێمانی بینیووه، بۆیه لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ بڕیاری دا سبه‌ی هه‌ینی وه‌ك یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژن دیاریی بكرێ و پیرۆزبایی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیشی له سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین.
وشە -
باز ئه‌حمه‌د