ئه‌م ساڵ گه‌رمه‌ى یارییه‌كانى مۆندیاله و له‌و ڤیدیۆیه‌ى خواره‌وه‌دا جوانترین ئه‌و یاریگەیانه پێشان ده‌دات كه به كوالێتى به‌رز و سیسته‌مى جیهانى بنیات نراوه بۆ مۆندیالى ئه‌م ساڵ له ڕووسیا، كه زۆربه‌یان بۆیه‌كه‌م جاره له سیسته‌مى ئه‌ندازیارى نمایش بكرێت و توانرابێت سیسته‌مى شووشه‌یى و ئه‌ڵماس تێكه‌ڵاو بكرێت.
جامی جیھانی ئەم پاڵەوانیەتیە دەگەڕێتەوە بۆ بیرۆکەی "ڕۆبێر جۆردانی" فەڕەنسی کە یەکەم سەرۆکی ڕێکخراوی فیفا بوو کە پێشنیازی ئەوەی کرد کە پاڵەوانیەتیەک بکرێتەوە کە پاڵەوانانی سەرجەم کیشوەرەکان لە خۆوە بگرێت کە دواتر لەلایەن جۆل ڕێمیەی فەڕەنسی بەتەواوی بڕیاردرا لە ساڵی 1930 یەکەم پاڵەوانیەتی بۆ وڵاتان ئەنجام بدرێت.
ئێستە خولی بیست و یەکەمی مۆندیال لە ڕووسیا بەڕێوە دەچێت خولی داهاتوو لە ساڵی 2022 لە قەتەڕ و خولی بیست و سێیەمی ئەو مۆندیالەش بۆ یەکەم جار بە هاوبەشی لە سێ وڵاتی دراوسێ بەڕێوە دەچێت. کۆنگرەکەی فیفا لە بەرەبەری دەست پێ کردنی مۆندیالی ئەمساڵ بەڕێوەچوو.