سه‌رۆك بارزانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه و تێیدا پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی مسوڵمانانی كوردستان و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ئاسایش كردووه.
له په‌یامه‌كه‌ی پیرۆزبایی سه‌رۆك بارزانی هاتووه، هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز له هه‌موو مسوڵمانانی خۆشه‌ویستی كوردستان له هه‌ر شوێنێكی جیهان بن پیرۆز بێت‌و گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ده‌كه‌م، ڕۆژوو و عیباده‌تتان قبووڵ بێ و جه‌ژنێكی پڕ له ئارامی و شادیتان هه‌بێ.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پاش بینینی مانگی یه‌ك ڕۆژه له ئاسمان، سبه‌ی هه‌ینی وه‌ك یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ دیاریی كرد، هاوكات كۆمه‌ڵگه‌ی فیقهی سوننه‌ی عێراق و ئیمارات و سعوودیه و مالیزیا و ئه‌نده‌نووسیا و سه‌نگاپوور و لبنان و چه‌ندان وڵاتی تری ئیسلامی سبه‌ی هه‌ینیان وه‌ك یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ ڕاگه‌یاند.