كالیسیۆم یه‌كێكه له پێكهاته خۆراكییه ته‌ندروستییه‌كانی رۆژانه بۆ به‌هێزكردنی ئێسك و ددانه‌كان و رێگرتن له پووكانه‌وه‌ی ئێسك له دوای تێپه‌ڕینی ته‌مه‌ن به‌كار دێت، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی مرۆڤ پێویستی به خواردنی كالیسیۆم هه‌یه رۆژانه.
به‌رده‌وام هه‌ندێكمان له ژیانماندا كێشه‌ى ئه‌وه‌مان هه‌یه كه كالیسیۆم له له‌شماندا زۆر كه‌مه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ڕێگه زۆرن بۆ زیاد كردنى كالیسیۆم له له‌شماندا و زۆرن ئەو خواردنانه‌ی ئێسكه‌كان به هێز دەكەن.
جارى واش هه‌یه نه‌كردنى وه‌رزش به شێوه‌یه‌كی گونجاو، وات لێده‌كات به ده‌ست ئازاری ئێسكه‌كان و لاوازبوونیانه وه بناڵێنین.
به‌پێى توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان ئه‌و خۆراكانه‌ى له خواره‌وه باسیان ده‌كه‌ین ڕیژه‌یه‌كی زۆری كالیسیۆم تێدایه و سه‌لمێنراوه كه هه‌میشه خواردنه‌وه‌ی شیر به باشترین جۆری سه‌رچاوه كالیسیۆمییه‌كان داده‌نرێت، به‌ڵام ڕه‌نگه هه‌ندێك جۆرێك له هه‌ستیاریان هه‌بێت به‌رامبه‌ر شیر و ئاره‌زووی نه‌كه‌ن، له‌م حاڵه‌تانه چۆن ئه‌و خواردنه به‌ده‌ست ده‌هێنیت كه رێژه‌ی كالسیۆم تێیدا به‌رزه؟
له خواره‌وه‌دا ئه‌و ڕێگایانه كه به خواردنى هه‌ندێك خۆراك و جۆرى دانه‌وێڵه و میوه‌یه كه به ڕێگایه‌كی سرووشتی و به به‌كارهێنانی هه‌شت جۆر خواردن ده توانرێت ئێسكه‌كان بپارێزرێت له لاواز بوون و ئازار و زیاد كردنى كالیسیۆم له‌له‌شى مرۆڤ، وه‌ك ئه‌مانه‌ى خواره‌وه:
1. دانه‌وێڵه: دانه‌وێڵه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی به سوودن و دیارترینیان گه‌نمه، كه ڤیتامین و كانزاكان له پێكهاته‌كه‌یدا هه‌یه كالیسیۆم له له‌شدا زیاد ده‌كات.
2. په نیر: ڕێژه‌یه‌كی زۆرى كالیسیۆم له پێكهاته‌كه‌یدا هه‌یه.
3. كه‌له‌رم و سپێناخ: سه‌وزه گه‌ڵاداره‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندن به كالیسیۆم.
4. شیر: شیری بێ چه‌وری له 30% پێداویستی ڕۆژانه له كالیسیۆم دابین ده‌كات.
5. ماسی سه‌ردین: ئه‌م ماسییه بچووكه ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی له و كالیسیۆم تێدایه.
6. فاسۆڵیا و لۆبیای سپی: یه‌كێكه له خۆراكه پڕۆتینییه‌كان و به‌هه‌مانشێوه برێكی باش كالیسیۆمی و ئاسنی تێدایه كه نیو كووپ له فاسۆڵیا یان لۆبیای سپی ڕیژه‌ی 88-130 ملیگرام كانزای و ئاسن و كالیسیۆمی تێدایه.
7. خواردنه ده‌ریایییه‌كان و ماسی سه‌له‌موون: ڕێژه‌ی كالیسیۆم له خۆراكه ده‌ریایییه‌كاندا به‌رزه به‌تایبه‌تی ماسی سه‌له‌موون و سه‌ردین، بڕی 85 گرام له سه‌ردین 325 ملیگرام كالیسیۆمی تێدایه.
8. باده‌م: یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ی ڕێژه‌ی كالیسیۆم تێیدا زۆر به‌رزه كه هه‌ر یه‌ك گرام له باده‌م %10 ی كالیسیۆمی جه‌سته دابین ده‌كات.
کالیسیۆم (Calcium) یەکێکە لە توخمە کیمیاییەکان و ھێمای کیمیایی (Ca)یە و گەردیلە ژمارەکەی (20)ـە. وە لە کۆمەڵەی دووەمی خشتەی خوولیە. كالسیۆم لە ڕوانگەی بەرفراوانییەوە، لە نێوان ھەموو توخمەکانی توێکڵی زەوی پلەی پێنجەمی بەبەردەکەوێت و لە نێوان ھەموو کانزاکانیش پلەی سێیەمى به‌ركه‌وتووه، تێکەڵەکانی کەلیسیۆم پێکھێنەری 3.64%ی توێکڵی زەویە. بلوورە سپیەکانی کالیسیۆم، لە پلەی گەرمی C˚810 دەتاوێنەوە و کانزای کالیسیۆم لە ئاو و ترشدا تواوەتەوە و ھایدرۆکسید و خوێ بەرھەم دەھێنێت.