به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه ڕێژه‌ی منداڵی دووانه له شاری كه‌ركووك ڕووی له زیاد بوون كردووه به به‌راورد به شاره‌كانی تری كوردستان.
د.جناڵك خۆشابه پزیشكی منداڵبوون له نه‌خۆشخانه‌ی دار سه‌لامی له شاری كه‌ركووك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌پێی ئامارێكی سه‌ره‌تایی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی شاری كه‌ركووك له‌ماوه‌ی چوار مانگی ڕابردوودا، له‌و شاره حه‌وت هه‌زار و 200 منداڵ له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوون له نه‌خۆشخانه تایبه‌ت و حكوومییه‌كان له‌دایكبوونه.
ئاشكرای كرد، ئێسته خه‌ڵكی كه‌ركووك به‌هۆی خراپی له سیسته‌می ته‌ندروستی ئه‌و شاره متامنه‌ی به نه‌خۆشخانه‌ی له دایكبوونی كه‌ركووك نه‌ماوه له‌بری ئه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی كراونه‌ته‌وه له شاره‌كه كه زۆربه‌یان هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تیان تێدا نییه.
ئه‌وه جگه له‌وه‌ی 110 حاڵه‌تی له‌دایكبوونی دووانه و 9 حاڵه‌تی له‌دایكبوونی سیانه و دوو حاڵه‌تی له‌دایكبوونی چواره له و چوار مانگه‌ی یه‌كه‌می ساڵدا تۆمار كراوه.
هه‌روه‌ها به‌پێی هه‌ندێك زانیاری ده‌ست "وشه" كه‌وتووه له‌و ماوه‌یه‌دا 20 حاڵه‌تی تر تۆمار كراوه كه منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه ڕاسته‌وخۆ و 148 ژنیش كه خوار ته‌مه‌نى 18 ساڵین منداڵیان بووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ڕۆژی سێشه‌می ڕابردوو 12ی حوزه‌یران به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی، بڵاو كرایه‌وه له‌ماوه‌ی پێنج مانگی ڕابردوودا، پێنج هه‌زار و 131 منداڵ له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوونی سلێمانی له‌دایك بوون.
له‌و ژماره‌یه‌ش دوو هه‌زارو 571 منداڵیان كوڕ بوون و دوو هه‌زارو 560 منداڵی دیكه‌شیان كچ بوونه.