له چه‌ند مانگی رابردوو هه‌ردوو وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و ئێران رێككه‌وتنێكیان كرد به‌وه‌ی عێراق رۆژانه 30-60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاوی كه‌ركووك بدات به ئێران و ئه‌ویش هه‌مان بڕ له باشوور بداته‌وه عێراق. به‌ڵام شاره‌زایه‌كی بواری ئاسایشی وزه ده‌ڵێت ئه‌و رێككه‌وتنه زیان به عێراق ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بوو عێراق نه‌وته‌كه له رێی بۆڕی نه‌وتی كوردستانه‌وه هه‌نارده بكات.
د. بێوار خنسی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری وزه، بۆ "وشه" گوتی، ئه‌و رێككه‌وتنه نه‌وتییه‌ی له نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و ئێران كراوه به‌وه‌ی رۆژانه 30-60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو له كێڵگه‌كانی كه‌ركووكه‌وه به‌ره‌و ئێران ره‌وانه بكرێت له رێی تانكه‌ره‌وه، بۆ دۆرییهكی زۆر كه ده‌گاته 400 كیلۆمه‌تر، له به‌رانبه‌ردا ئێران نه‌وت له باشوور بداته‌وه عێراق، تووشی كێشه بووه‌ته‌وه و نه‌توانراوه جێبه‌جێ بكرێت، جیا له‌وه‌ی پارێزگه و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌ی كه‌ركووك ئاگه‌داری پڕۆژه‌كه نه‌بوون و حسێب بۆ ئه‌وان نه‌كراوه.
به‌گوته‌ی خنسی "به‌پێی ده‌ستوور پێویسته به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رتی نه‌وت له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان به هاوبه‌شی بێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام حكوومه‌ت به‌وه رازی نه‌بوو و به‌دوای پاساودا ده‌گه‌ڕا بۆ خۆلادان له‌و بڕگه، بۆیه له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر دۆخه‌كه له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان بۆ حكوومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی نه‌وت گونجا و ئه‌وه‌ی ویستی كردی و به‌رده‌وامیشه له سزادانی هه‌رێم".
خنسی روونی كرده‌وه، به‌پێی یاسا له بواری نه‌وت هه‌ر كارێك له پارێزگه‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێت ناكرێت بێ ئاگه‌داری ئیداره‌ی پارێزگه‌كه یان هه‌رێم له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان ئه‌نجام بدرێت، ئه‌و رێككه‌وتنه زیانی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ عێراق، لووله نه‌وتی كوردستان ئاماده و گونجاوه بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و راسته‌وخۆ به به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا به‌ستراوه‌ته‌وه، بۆچی عێراق نه‌وته‌كه‌ی له‌وێوه هه‌نارده ناكات كه بێ خه‌رجی تره.
"رێككه‌وتنێك هه‌یه به‌وه‌ی له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و سنووری ماده‌ی 140 پرۆسه‌كانی پیشه‌سازی نه‌وت به‌گشتی هه‌ر له گه‌ڕان و كۆڵین و به‌رهه‌مهێنان، ئه‌و پرۆسه‌یه بێ ئه‌و پارێزگه‌یه یان هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام نه‌درێت، ته‌نانه‌ت له یاسای ژماره 22ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له 2007 خاڵێكی سه‌ره‌كی تێدایه و به روونی ده‌ڵێت هه‌ر چالاكییه‌كی نه‌وتی له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان بێ ره‌زامه‌ندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشێلكارییه‌كی ده‌ستوورییه و نابێت، بۆیه ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت عێراق و شاره‌زایانی بواری نه‌وت ده‌یكه‌ن هیچ بنه‌مایه‌كی ده‌ستوورییان نییه" خنسی وای گوت.
ئه‌و شاره‌زایه ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا كه پێش هه‌فته‌یه‌ك وه‌زاره‌تی نه‌وت بڕیارێكی داوه بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی نه‌وتی نه‌فتخانه بێ ئاگاداری پارێزگه‌ی دیاله و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له رێی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی نه‌وتییه‌وه.
روونی كرده‌وه "له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌و رێوشوێنانه‌ی به‌غدا له دژی هه‌رێم پێڕه‌ویان ده‌كات خزمه‌تی عێراق و هه‌رێم ناكه‌ن، ئه‌گه‌رنا بۆچی عێراق نه‌وته‌كه‌ی له رێی بۆڕیی هه‌رێم ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ناكات كه ره‌نگه هه‌ر به‌رمیلێك 2-3 دۆلار وه‌ك پترۆدۆلار وه‌ربگیرێت، له‌وكاته‌ی گواستنه‌وه‌ی له رێی تانكه‌ر به‌ره‌و ئێران بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 18 دۆلار بوه‌ستێ".
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له پاساوهێنانه‌وه بۆ رێككه‌وتنه‌كه سه‌ره‌ڕای زیانه‌كانی بۆ عێراق سووره و ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه كه مه‌به‌ستێكی رێككه‌وتنه‌كه پته‌وكردنی پێوه‌ندییه‌كانیه‌تی له‌گه‌ڵ ئێران له رێی سوود پێگه‌یاندنی، هاوكات فرۆشتنی نه‌وتی كه‌ركووك بێ سوودگه‌یاندن به‌هه‌رێمی كوردستان.
له به‌رانبه‌ردا عاسم جیهاد گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، بۆ "وشه" ده‌ڵێت، سوودی رێككه‌وتنه‌كه بۆ عێراق ئه‌وه‌یه نه‌وته‌كه‌ی بۆ ده‌گوازرێته‌وه، تۆ لێره‌وه نه‌وت ده‌ده‌یته ئێران و نه‌وته‌كه له به‌نده‌ره‌كانی باشوور وه‌رده‌گرینه‌وه كه ئاماده‌یه بۆ هه‌ناردن، بۆیه به‌و شێوه له كۆڵ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی باكور به‌ره‌و باشوور ده‌بینه‌وه، چونكه هه‌ناردنی نه‌وت له باكور وه‌ستاوه و ئه‌و نه‌وته بۆ هه‌ناردن ده‌گوازرێته‌وه. دواتر پێوه‌ندییه‌كانی عێراق و وڵاتانی دراوسێ به‌هێزتر ده‌كات، جیا له هێنانی داهاتی زیاتر بۆ عێراق.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق روونی كرده‌وه كه تا كاتی راكێشانی لووله‌یه‌كی نه‌وت له كه‌ركووكه‌وه به‌ره‌و ئێران كه كاتی زۆری پێویسته، ئێسته نه‌وته‌كه له رێی تانكه‌ره‌وه ده‌گوازرێته‌وه كه ره‌نگه ئه‌ویش رێیه‌كه و سروشتی جیۆگرافی سه‌خت بێت، بۆیه رێیه‌كه له قۆناغی ئاماده‌كردندایه و هه‌ر كاتێك ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بن، ره‌وانه‌كردنی نه‌وت ده‌ست پێ ده‌كات. دووپاتیشی كرده‌وه "هه‌رچی پڕۆژه‌ی راكێشانی لووله‌ی نه‌وتی نێوان كه‌ركووك و ئێرانه، پێویستی به گفتوگۆ و رێككه‌وتن هه‌یه و له رووی سه‌ره‌تایییه‌وه له‌ناو رێككه‌وتنه‌كه هه‌یه".
"دوای كۆنترۆڵكردنی كه‌ركووك حكوومه‌تی عێراق وه‌ك به‌شێك له وڵات و ناوچه‌ی كێشه‌له‌سه‌ر مامه‌ڵه ده‌كات و له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بیره نه‌وته‌كان بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی، پلانێكی بۆ كێڵگه نه‌وتییه‌كان داناوه و گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "بی پی"ی به‌ریتانیایی كردووه بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌كانی نه‌وتی كه‌ركووك، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق سه‌یری هه‌موو عێراق ده‌كات وه‌ك یه‌ك پارچه و نه‌وتیش موڵكی گه‌لی عێراقه" جیهاد وای گوت.