ئه‌ستێره و هونه‌رمه‌ندانی باڵای دنیای عه‌ره‌بی، چاودێریی گرنگترین رووداوی جیهانیی وه‌رزشی ده‌كاته كه مودنیالی 2018ه كه له رووسیا ئه‌نجام ده‌درێ. هه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌ك به‌جۆرێك هه‌ستی خۆی بۆ رووداوه‌كه ده‌رده‌بڕێ و رای ده‌گه‌یه‌نن كه هانده‌ری كاك تیپی وه‌رزشین.
پێگه‌ی "
فه‌رفیش" راپۆرتێكی له‌وباره‌یه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه. "وشه"یش به‌شێك له راپۆرته‌كه و نموونه‌یه‌ك له ئه‌ستێره‌كان و هه‌وادارییان بۆ بواری وه‌رزش و دروست تۆپی پێ بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئیلهام شاهینی ئه‌كته‌ر هه‌واداریی خۆی بۆ تیپی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی میسر راده‌گه‌یه‌نی به‌ر له وڵاتێكی تر. هاوكات ئاماژه‌ی داوه كه بێگومان چاودێریی یارییه‌كانی مۆندیال ده‌كات. به‌ڵام تیپی میسر بۆ هه‌ر كوێیه‌ك بچێت، به‌پێی ده‌رفه‌ت هه‌وڵ ده‌دات گه‌شت بۆ ئه‌و شوێنه بكات تا هانی تیپی میسر بكات. به‌ڵام رای نه‌گه‌یاندووه هانده‌ری كام تیپی وڵاته گه‌وره‌كانه.
ماجید میسریی هونه‌رمه‌ندیش ده‌ڵێ به‌ر له‌هه‌ر تیپێك، هانده‌ری تیپی میسریم، ئه‌وه‌ش ناشارمه‌وه كه ئاشقی تیپی ئیسپانیام و هانده‌ری ئه‌و تیپه‌م. دواتر رای گه‌یاندووه چونكه نه‌یتوانیوه گه‌شتی رووسیا بكات، بۆیه له رێی ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه چاودێریی یارییه‌كان ده‌كات.
خاتوونه هونه‌رمه‌ند مه‌ی كه‌سابیش ده‌ڵێ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م پێمان خۆش بوو بۆ بینینی یارییه‌كان گه‌شتی رووسیا بكه‌ین، به‌ڵام ده‌رفه‌تمان نه‌بوو، پێمان خۆش بوو له نزیكه‌وه تیپی نیشتمانیی میسری ببینین كه یاری ده‌كه‌ن و گوتی ، خۆم هانده‌ری تیپی میسریم.
محه‌مه‌د هونه‌یدی كه ئه‌كته‌رێكی كۆمیدیی ناوداری میسرییه، ئاماژه‌ی داوه كه وێڕای ئه‌وه‌ی هانده‌ری تیپی وڵاته‌كه‌ی خۆیه‌تی، به‌ڵام به ئه‌شقه‌وه ته‌ماشای یارییه‌كانی به‌رازیل ده‌كات و هانده‌ری ئه‌و تیپه‌یشه. حه‌زم ده‌كرد بۆ بینینی یارییه‌كان گه‌شتی رووسیا بكه‌م، به‌ڵام به‌هۆی سه‌رقاڵیم به وێنه‌گرتنی درامایه‌كی نوێ، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌م بۆ نه‌گونجا.