فیلمی "قوربانی" له فێستیڤاڵێكی جیهانیی ڕۆمانیا نمایش كرا، توانی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بێنێت و چه‌ندان خه‌ڵاتی جیهانی و ڕێزلێنان وه‌ربگرێت.
فیلمی "قوربانی" كه له ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ری كورد ڕزگار حوسێنه، به‌شداری له خولی 13یه‌می فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی 12 مۆنتی ڕۆمانیا كردووه، توانی له‌ناو سه‌رجه‌م فیلمه به‌شداره‌كاندا، كه 14 فیلمیان توانییان بچنه پێشبڕكێی خه‌ڵاته‌كه، توانی خه‌ڵاتی دووه‌می ئێكسپریمانتال به‌ده‌ست بێنێت، كه دوای ئه‌وه‌ش له فێستیڤاڵی جاگاری نێوده‌وڵه‌تی نیوده‌لهی وه‌رگیرا.
ده‌رهێنه‌ره‌كه به "وشه"ی گوت، كه فیلمه‌كه‌ی باس له كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كات، له شاری دهۆك وێنه‌ی بۆ گیراوه، یوسف حوسێن كاری به‌رهه‌مهێنانی بۆ كردووه.
كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ند و ئه‌كته‌ری وه‌ك مینا عومه‌ر، عادل عه‌بدوڕه‌حان، ماجد وه‌یسی، عه‌بدولسه‌لام سلێمان، حوسێن حه‌سه‌ن، ره‌نا سه‌وری و چریكه عه‌به‌ڕه‌ش به‌شدارییان تێدا كردووه.
وشه/ شاخه‌وان شێخانی