به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان بڵاوكرده‌وه.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بوونی په‌ڵه‌هه‌وری جیاجیا، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری بوونی تۆز و خۆڵێكی سووك هه‌یه. له كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری بوونی تۆز و خۆڵ هه‌یه، و له دهۆك ئاسمان له نێوان ساماڵ و نیمچه هه‌ور ده‌بێت ده‌بێ، ئه‌گه‌ری بوونی تۆز و خۆڵێكی كه‌میش هه‌یه. به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 40 پله و نزمترین پله‌یش 25 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی شه‌موو ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی ده‌مێنێته‌وه، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ له‌گه‌ڵ بوونی په‌ڵه هه‌وری جیاجیا، له دهۆكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 39 پله و نزمترین پله‌یش 23 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.