بە بەڵگە یارمەتیدانی حووسییەكان ئاشكرا دەبێت

:: AM:10:49:15/06/2018 ‌


نەتەوە یەكگرتووەكان لە راپۆرتێكدا بەڵگەی یارمەتیدانی میلیشیا حووسییەكانی یەمەن ئاشكرا دەكات و دەڵێ، ئەو مووشەكانەی لە یەمەنەوە ئاراستەی سعوودیە كراون دروستكراوی ئێرانین.

میدیاكانی فڕەنسا راپۆرتێكی نهێنیی نەتەوە یەكگرتووەكانیان ئاشكرا كردووە كە دەیسەلمێنێت ئێران مووشەكی داوە بە میلیشیا حووسییەكانی یەمەن تا ئاراستەی سعوودیەی بكات.

بەگوێرەی راپۆرتەكە كە 14 لاپەڕەیە و "شەرق ئەوسەت" لە میدیای فڕەنسی بڵاوی كردووەتەوە، ئاماژە بەوە دەدات، ئەنتۆنیۆ گۆتێرچ ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئاگادار كردووەتەوە كە ئەو پێنج مووشەكە لە مانگی تەمووزی 2017 لە یەمەنەوە ئاراستەی سعوودیە كراون، هەمان تایبەتمەندی ئەو مووشەكانەی هەیە كە كۆماری ئیسلامی ئێران هەیەتی و دروست دەكات.

بەگوێرەی راپۆرتەكە، رۆژی سێشەمی رابردوو گۆتێرچ راپۆرتەكەی داوەتە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و تێیدا دووپات لەوە دەكاتەوە ئەو مووشەكانەی حووسییەكان دژی سعوودیە بەكاری هێناون، تیشكیان لێ دەرچووە، بەڵام بەڵام نەتوانراوە كاتی گەیشتنی ئەو مووشەكانە بە یەمەن دەستنیشان بكرێت.

راپۆرتەكە كە دەستەیەكی جیاواز لە مانگی كانوونی دووەم /یەنایر بڵاویان كردووەتەوە، دەڵێ دەستەی شارەزایان كۆكن لەسەر ئەوەی ئەو تیشكەی لە مووشەكەكان دەردەچن، هەمان ئەو تیشكانەن كە حووسییەكان ئاراستەی سعوودیەیان كردووە.




وشە - فه‌رمان سادق