له دنیادا ژن و كچی باڵاكوڵ به جوانی ده‌ناسرێنه‌وه، كه‌چی ژن و كچی باڵابه‌رز زیاتر ده‌توانن سه‌رنجی پیاوان بۆ خۆیان رابكێشن. له‌گه‌ڵیدا له‌ناو خاتوونه ئه‌ستێره‌كان ئه‌وانه‌ی به باڵاكوڵ ده‌ناسرێنه‌وه، توانیویانه به جوانییه‌كه‌یان سه‌رنجی زۆرینه‌ی پیاوان بۆ خۆیان رابكێشن. پێگه‌ی "
فه‌رفیش" وێنه‌ی ژماره‌یه‌ك خاتوونه ئه‌ستێره‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه وێڕای ئه‌وه‌ی باڵایان كوڵه، به‌ڵام جوانییه‌كه‌یان بووه‌ته وێردی سه‌رزاری خه‌ڵك.
باڵای مریا‌م فارس ته‌نیا 150 سانتیمه‌تره، كه‌چی زۆرترین قسه له‌سه‌ر جوانییه‌كه‌ی ده‌كرێ. شیرین عه‌بدولوه‌هاب به‌هه‌مانشێوه باڵای 150 سانتیمه‌تره و به‌لای هه‌وادارانیه‌وه زۆر سه‌رنجڕاكێشه.
باڵای نه‌جوا كه‌ره‌م 155 سانتیمه‌تره. كیم كارداشیانیش باڵای 159 سانتیمه‌تره. كه‌چی ئه‌وان زۆرترین قسه له‌سه‌ر جوانیی رووخسار و جه‌سته و باڵایان ده‌كرێ.
نانسی عه‌جره‌م خاوه‌نی باڵای 156 سانتیمه‌ترییه و به باڵاكوڵ هه‌ژمار ده‌كرێ. باڵای ئه‌ساڵه نه‌سریش 150 سانتیمه‌تره. به‌ڵام له‌لای هه‌وادارانیان كه‌س له‌وان سه‌رنجڕاكێش و جوانتر نییه.
باڵای ئه‌لیسا 158 سانتیمه‌تره. باڵای یارا 157 سانتیمه‌تره. شه‌زا حه‌سوون خاوه‌نی باڵای 158 سانتیمه‌ترییه. باڵای دیانا كرازۆن 154 سانتیمه‌تره. باڵای دیانا حه‌داد 153 سانتیمه‌تره. ئه‌وان به‌و باڵایه‌ی هه‌یانه، به جوانی و سه‌رنجڕاكێشی ده‌ناسرێنه‌وه.