ژنان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌ن كه‌سایه‌تی و هه‌ستێكی نه‌رمونیانن، به ته‌نیا قسه‌یه‌ك ده‌توانن ته‌واوی ڕۆژه‌كه دڵخۆش بن و ته‌نیا به قسه‌یه‌كیش ڕۆژی ڕووناكیان لێ تاریك ده‌بێت و خه‌مبار ده‌بن، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر گرنگه به‌لایانه‌وه كه مێرده‌كانیان باشترین و گونجاوترین قسه به‌رانبه‌ریان به‌كار بێنن.
هه‌ندێك قسه هه‌یه كه ژن حه‌ز ده‌كات له مێرده‌كه‌ی گوێی لێ بێت، جا ئه‌گه‌ر پیاو بۆ ته‌نیا یه‌ك جاریش له ته‌مه‌نیدا ئه‌و قسانه بكات، ژنه‌كه‌ی به‌رده‌وام خه‌یاڵی پێوه ده‌كات و له بیری ناكات، چونكه ئه‌و قسانه جێی بایه‌خن و دڵ و ده‌روونی ژن ئاسووده ده‌كه‌ن.
به‌م قسانه ژن زیاتر متمانه به‌خۆی ده‌كات، زیاتر مێرده‌كه‌ی لا خۆشه‌ویست ده‌بێت، ئارامتر ده‌بێت و زیاتریش له پێوه‌ندی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی ئاسووده ده‌بێت.
ماڵپه‌ڕی سه‌یده‌تی ئه‌و قسانه‌ی بڵاو كرده‌وه كه ئه‌مانه‌ن:
_ خۆشم ده‌وێیت.
_ متمانه‌م پێته.
_ شانازیت پێوه ده‌كه‌م.
_ به‌و شێوه‌یه تۆم ده‌وێت كه خۆت هه‌یت.
_ بۆ هه‌میشه خۆشم ده‌وێیت و وا ده‌مێنمه‌وه.
_ تۆ زۆر جوانی و جوانترینی له لای من.