دوای ئه‌وه‌ی مۆندیالی ئه‌مساڵ له ڕووسیا ده‌ستی پێ كرد و خه‌ڵك له هه‌موو وڵاتانی دنیاوه سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌یان كرد، هانده‌رانی ئه‌رجه‌نتین به شێوه‌یه‌كی ناوازه و سه‌رنجڕاكێش پشتیوانی خۆیان بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌یان پێشان دا.
هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجه‌نتینا ڤیدیۆیه‌كیان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه به گۆرانییه‌كی سه‌رنجڕاكێش پشتیوانی له هه‌ڵبژارده‌كه‌یان ده‌كه‌ن و به‌ڵێنی بردنه‌وه‌ی جامی جیهانییه‌كه به خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌یان ده‌ده‌ن.
ئه‌وان له گۆرانییه‌كه‌دا جۆش و خرۆش و متمانه‌یه‌كی زۆر به ڕوویانه‌وه دیاره، بێگومانن له‌وه‌ی لیۆنێل مێسی ده‌توانێت جامی جیهانی مۆندیالی ئه‌مساڵ بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئارجه‌نتینا به‌ده‌ست بێنێت و مێژوویه‌كی تر تۆمار بكات.
ڤیدیۆكه ژێرنووسی كوردی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه و بووه‌ته یه‌كێك له پڕبینه‌رترین ڤیدیۆكانی كاتی مۆندیال، له لایه‌ن هانده‌رانی ئه‌و ههڵبژاردهیهشهوه له هه‌موو وڵاتێكه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه.