فیلمێكی هیندی تایبه‌ت به هونه‌ری سه‌ما كه له دنیادا ناوێكی گه‌وره‌ی داوه‌ته‌وه. سێ ساڵ به‌رله ئێسته هاتووه‌ته به‌رهه‌م، كه‌چی تا ئێسته‌یش زۆرترین هه‌وادار و بینه‌ری هه‌یه. له دوێنی پێنجشه‌مه‌وه له سعوودیه دێته پێشاندان.
پێگه‌ی "
ئێم بی سی بۆڵیوود" بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه فیلمی "Any Body Can Dance 2" زۆرترین جه‌ماوه‌ر و بینه‌ری هه‌یه، باس له تیپێكی تایبه‌ت به سه‌ما ده‌كات كه له پێشڕكێیهكی جیهانیدا له لاس فیگاس دوای ئه‌وه‌ی دژایه‌تییه‌كی زۆر ده‌كرێت، ئاكام پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست دێنێت.
به‌پێی فیلمه‌كه، ئه‌ندامانی تیپی سه‌ماكه له چه‌ندان كچ و كوڕ پێكهاتوون و له ناوچه‌یه‌كی مۆمبایه‌وه به‌شداریی ئه‌و پێشبڕكێیه ده‌كه‌ن. ئه‌وان ناودارترین تیپی سه‌مان له‌و شاره‌ی هیند. ئه‌وان كه ده‌یانه‌وێ به‌شداریی له‌و پێشبڕكێیه بكه‌ن، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دادوه‌ره‌وه دژایه‌تییه‌كی زۆر ده‌كرێن. لیژنه‌كه ئاماژه ده‌ده‌ن كه سه‌ماكانی ئه‌و تیپه، له چه‌ندان سه‌مای تره‌وه وه‌رگیراون.
دواتر چه‌ندان سه‌مای نوێ ئاماده ده‌كه‌ن و ئه‌و خه‌ونه دێننه دی كه پێشتر ده‌یانبینی، ئه‌ویش به‌شداریكردنه له پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تیی هیپ پۆپ له لای فیگاس. ئاكام توانییان پله‌ی یه‌كه‌می پێشبڕكێیه‌كه به‌ده‌ست بێنن و تیپه‌كه بخه‌نه خانه‌ی نه‌مرییه‌وه.
ئه‌و فیلمه هیندییه زۆرترین بینه‌ری له دنیادا هه‌یه و له به‌شی دووه‌می فیلمه‌كه پێكدێت. پێشتر به‌شی یه‌كه‌می بڵاو بووه‌وه و ئه‌ویش به‌هه‌مانشێوه بینه‌رێكی زۆری هه‌بوو. ئاشقانی سینه‌ما چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌شی سێیه‌می بێته به‌رهه‌م و بیبینن.