سه‌رۆك بارزانی: پشتیوانی هه‌موو هه‌وڵێكین بۆ چاره‌سه‌ری ده‌ستووری پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا
سەرۆك بارزانی له لێدوانێكدا ڕای گه‌یاند، پشتیوانی له هه‌موو هه‌وڵێك ده‌كه‌ن بۆ ده‌ربازكردنی عێراق له‌و ته‌نگژه چه‌قبه‌ستووه‌ی تێی كه‌وتووه و چاره‌سه‌ری ده‌ستووری پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدایش به ئامانجی سه‌ره‌كی پشتیوانی له چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌ی عێراق هه‌ژمار ده‌كات. دەڵێ بۆ دەربازبوونی عێراق لەم تەنگژە چەقبەستووە، پشتگیری لە هەموو هەوڵێك دەكەین.
سەرۆك بارزانی لە وەڵامی پرسیارێكی كه‌ناڵی "K24" گوتی، پشتیوانی ھەر ھەوڵێكی دڵسۆزانە و بەرپرسیارانە دەكەین كە بۆ چارەسەری ئەو تەنگژە چەقبەستووەی ئێستەی عێراق و بە تایبەتی چارەسەریی دەستووریی پێوەندییەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا دەخرێنە ڕوو.
زیاتر گوتی "ھیوادارین دوای جەژن ھەموو لایەنە سیاسییەكان بەشداری گفتوگۆیەكی بنیاتنەر بكەن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێكی ئاشتییانە و گونجاو كە لە بەرژەوەندیی ھەموو گەلانی عێراق و لەسەر بنەمای جێبەجێكردنی دەستوور بێت".
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆك بارزانی له كاتێكدایه، عێراق به دۆخێكی سیاسی و ته‌ناهی دژوار تێپه‌ڕ ده‌بێ و پاش ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی عێراق به‌هۆی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار/مایۆ به‌سه‌ر دوو به‌ره دابه‌شبوون و به‌شێكیان داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌كانی ده‌كه‌ن و به‌شێكی تریشیان سوورن له‌سه‌ر كاركردن به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه و لاریشیان له ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست نییه.
وشە -
فه‌رمان سادق