شه‌وی ڕابردوو ئاگرێك له بازاڕی نه‌سیجی شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه و زیانی مادی زۆر به‌ر دووكانه‌كان كه‌وت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، ئاگره‌كه دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو سه‌ره‌تا له ناو بازاڕی نه‌سیج كه‌وتووه‌ته‌وه و به گوته‌ی به‌رپرسیاری به‌رگریی فریاكه‌وتن، ئاگره‌كه به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه بووه، دواتر بۆ به‌شی خواره‌وه‌ی بازاڕه‌كه ئاگره‌كه ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه.
به‌رپرسیاری به‌رگریی فریاكه‌وتن به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند، ئاگره‌كه دوای چه‌ند سه‌عاتێك له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگریی فریاكه‌وتنه‌وه كۆنتڕۆڵ كراوه و خۆشبه‌ختانه زیانی گیانی نه‌بووه و ته‌نیا زیانی مادی زۆر به‌ر دووكانه‌كان و كه‌لوپه‌له كۆگاگراوهكانیان كه‌وتووه.
بازاڕی نه‌سیج كه به بازاڕی قوماشفرۆشان ناسراوه، یه‌كێكه له بازاڕه قهڕهباڵغهكانی شاری هه‌ولێر و هاووڵاتییه‌كی زۆر بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان ڕووی تێده‌كه‌ن، به‌هۆی قه‌ڕه‌باڵغی بازاڕه‌كه ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه به‌هۆی شۆڕتی كاره‌با زیاتر له‌م بازاڕه ڕوو ده‌دات.