دوای بڕیاری ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی نێوان هه‌ولێر و ئه‌رمینیا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15ی حوزه‌یران، جارێكی تر به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی گه‌شتی ئاسمانی نێوان سلێمانی و ئه‌رمینیا ده‌ستی پێ كرده‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند، له‌مڕۆوه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی جارێكی تر گه‌شته‌كانی نێوان فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و ئه‌رمینیا ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه و خۆشبه‌ختانه به‌هۆی جه‌ژنه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك بۆ سه‌ردانی ئه‌رمینیایان كردووه.
دانا محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15ی حوزه‌یران، كه هاوكات یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه له لێدوانێكدا ڕای گه‌یاند، "ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شتی نێوان فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و ئه‌رمینیا گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، به‌تایبه‌ت بۆ به‌شێكی زۆر له قوتابییانی تواناسازی كورد كه له ئه‌رمینیا ده‌خوێنن، ئه‌مڕۆیش دوای كرانه‌وه‌ی گه‌شته‌كان هاووڵاتییه‌كی زۆر گه‌ڕانه‌وه هه‌رێمی كوردستان".
زیاتر گوتی، ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك قوتابی له ڕێی فڕۆكه‌یه‌ك له ئه‌رمینیاوه گه‌یشتنه‌وه سلێمانی، به پێچه‌وانه‌شه‌وه چه‌ند گرووپێكی گه‌شتیاری ڕێكخراو له سلێمانی به‌ره‌و ئه‌رمینیا به‌ڕێ كه‌وتن".
دوای ڕیفراندۆم حكوومه‌تی عێراق وه‌ك سزا سه‌رجه‌م گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی راگرت، ئه‌وه بۆ دووه‌م جاره گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر به‌ڕووی ئه‌رمینیا كراونه‌ته‌وه.