هێزه چه‌كداره‌كانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌ی شێخ باوه‌ی نێوان شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی گه‌رمیان و شاره‌دێی گوڵاڵه‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی خانه‌قین، ئه‌مه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆری له ناوچه‌كه‌دا دروست كرد.
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كه ده‌كاته یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز، چه‌كدارانی داعش به چاندنی بۆمب و هێرشی چه‌كداری، هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌ی شێخ باوه، دواتریش ده‌ستیان كردووه به هاوه‌ن وه‌شاندن و ته‌قه‌كردن به ئارپیجی و دۆشكه له نزیك ڕووباری سیروانه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی كوردی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی شارۆكه‌ی خانه‌قین، تایبه‌ت به "وشه"ی راگه‌یاند، پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه جانتایه‌كی گه‌وره له رێی شارۆكه‌ی كه‌لار و شاره‌دێی گوڵاڵه دانراوه، كه پڕه له تی ئێن تی به مه‌به‌ستی ده‌ستكاریكردن و بردنی له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بته‌قێته‌وه، به‌ڵام له‌پاش گه‌یشتنی زانیاری به سوپای عێراقی و ئاسایشی كوڵه‌جۆ كه نزیكی ناوچه‌كه‌ن، ته‌قه له‌جانتاكه ده‌كرێ و كۆمه‌ڵێ تی ئێن تی و بۆمبی تێدا ده‌ته‌قێنرێته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتی، دواتر ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش ده‌ستیان كردووه‌ته هاوه‌ن وه‌شاندن و ته‌قه‌كردن به ئارپیجی و دۆشكه له هێزه‌كانی سوپا و ئاسایش له‌نزیك رووباری سیروانه‌وه، چه‌كداره‌كانی داعش ماتۆڕسكیلیان پێ بووه و بینراوه زامداریان بار كردووه، به‌ڵام دیار نییه كوژراو بێ یا بریندار.
لای خۆشیه‌وه سمكۆ عه‌لی ئه‌فسه‌ر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان كه به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شاره‌دێی كوڵه‌جۆیه و نزیك به شێخ باوه‌ن بۆ "وشه" له‌گه‌ڵ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد هه‌ر له‌پاش ته‌قینه‌وه‌ی جانتا پڕ بۆمبه‌كه‌یان داعش ده‌ستی كردووه‌ته شه‌ڕ و هێرش، زیان به‌ر هێزه‌كانی ئه‌وان نه‌كه‌وتووه و چه‌كداره‌كانی داعش‌یش به ئاراسته‌ی ناوچه‌كانی دیوی ئارسته‌ی جه‌له‌ولا هه‌ڵاتوون، به‌ڵام زیانی گیانیان ئاشكرا نه‌بووه.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی