سەركردەی تاڵیبانی پاكستان كوژرا

:: PM:04:22:15/06/2018 ‌

كەناڵێكی تەلەڤزیۆنی ئەفغانستانی دووپاتی كردەوە كە مەلا فەزڵوڵا سەركردەی گرووپی "تەحریك تاڵیبانی پاكستان"، لە ئەنجامی هێرشێكی ئاسمانی ئەمەریكا لە نزیك سنوورەكانی نێوان ئەفغانستان و پاكستان كوژراوە.

كەناڵی " Tolo News"ی ئەفغانستانی لە چەند سەرچاوەیەكی ئاگەداری گواستەوە كە لە ئەنجامی هێرشێكی ئاسمانی لە رێگەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە نزیك سنوورەكانی ئەفغانستان-پاكستان ئەو سەركردەی تاڵیبانی پاكستان و چوار سەركردەی تری گرووپەكە كوژراون.

ئەمە و پێشتر موقەدەم مارتن ئۆ دۆنل، نوێنەری سەركردایەتی ئەمەریكا لە ئەفغانستان دووپاتی كردبووەوە كە هێرشێكی ئاسمانیان لە چوارچێوەی هەوڵەكانی نەهێشتنی تیرۆر لە ناوچەیەكی سنووری نێوان ئەفغانستان و پاكستان ئەنجام داوە لەدژی گرووپێكی تیرۆریستی بێ ئەوەی زانیاری زیاتر ئاشكرا بكات.





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل